ته‌مه‌ن
ئاوڕێکیش ناداته‌وه
که‌سێ نیه جوانیه‌کانی
دوێنێتم بیر بخاته‌وه
هاتووم بتکه‌مه میوان و
ڕازه‌کانت بیر بێنمه‌وه
به‌ر له‌وه‌ی ئاوابوونێک بێ
یاده‌کانت بژێنمه‌وه
به‌هیوای کاتێکی خۆش
ئاوڕێکیش ناداته‌وه
که‌سێ نیه جوانیه‌کانی
دوێنێتم بیر بخاته‌وه
هاتووم بتکه‌مه میوان و
ڕازه‌کانت بیر بێنمه‌وه
به‌ر له‌وه‌ی ئاوابوونێک بێ
یاده‌کانت بژێنمه‌وه
دڵنیام ئه‌و ساته‌ی پێت ده‌گه‌م
کڵو کڵو به‌فر ده‌بارێ..
بۆ بینینی چاوه‌کانت
یه‌که به یه‌که‌ی
فریشته‌کان دێنه خوارێ..
چوار وه‌رزی چاوه‌ڕوانی
یه‌که‌م
هێشتا گزنگ ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌ی
ماچ نه‌کردووه
لێوه‌کانم سور کردووه
به مژده‌ی هاتنی تۆ
وا چێشته‌نگاو باری کرد‌و
نیوه‌ڕۆش ئازارمی برژاند
عه‌سرانێکی شووم تێپه‌ڕی و
ئێواره‌ش وا کۆتایی هات
هه‌ر نه‌هاتی ......
دووه‌م
په‌نجه‌ره‌ی ئه‌م ئێواره‌ش
هه‌ر به‌کراوه‌یی دێڵمه‌وه
به مانایه‌کی تر
مردن تا ئه‌و له‌حزه‌یه‌ش باقیه
یان
هێشتا کۆتایی نه‌هاتووه
شێتیتیم
ڕوونتر بڵێم چوار وه‌رزه مرۆڤ نیم
چوار وه‌رزه هه‌ر چاوه‌ڕێم......
برۆ درێژه‌ی بابه‌ت بۆ ته‌واو کردنی بابه‌ت
وه‌فات نه‌بوو!!
ئاخر تۆ بۆ وه‌فات نه‌بوو
ئاخر بۆتۆ سه‌برت نه‌بوو
تۆ خۆت به‌ڵێنت دا
له‌م ژینه‌دا خه‌مخۆرم بی
هه‌ناسه‌م بی، دڵــدارم بی
چرای ڕوونــاکی شـه‌وانم،
تاقه گوڵــــــــی ژینــم بـــی
خه‌مێکی بێ کۆتایی
پایز ووتی له ژێر داره بێ گه‌ڵاکانم خۆت هه‌ڵمه‌خه
زستان ووتی له‌سه‌ر به‌فرم سه‌مامه‌که
به‌هار ووتی دیمه‌نم بۆ سه‌یرانی تۆ نیه ......بۆنی گوڵم تێکه‌ڵی هه‌ناسه‌ت مه‌که
هاوین ووتی خه‌رمانم پاروی تۆی تیا نه‌ماوه
زه‌وی ووتی لانه‌ی به‌خته‌وه‌ریت شێواوه.......
ئاسمان ووتی له لێزمه‌ی بارانم فێری گریان ببه..........
ئه‌وکاته له دڵ ره‌قی زه‌وی و له بێ ڕه‌حمی ئاسمان گه‌یشتم.........
له‌وکاته‌وه ئه‌وینت ئاوێته‌ی خه‌مه‌کانم کردبو مه‌رگی ئه‌رخه‌وانی خه‌ونه‌کانمیان پێدام
ده‌ریای خۆشه‌ویستی
له یه‌که‌م ساڵی غوربه‌تیم
هه‌تا ئه‌مڕۆ
که‌شتی دڵم
له‌نێو ده‌ریای خۆشه‌ویستیت
خۆی به‌ده‌م بای ئه‌شقه‌وه‌دا .
له‌یه‌که‌م ساڵی غوربه‌تیم
هه‌تا ئه‌مڕۆ
له‌سه‌ر دوندی چیای ئه‌شقدا
له‌ژێر داری خۆشه‌ویستیت
به‌ڕۆژانه
خۆشم ده‌وێی
خۆشم ده‌وێیت زیاتر له‌وه‌ی که شه‌پۆل که‌ناری ده‌ریای خؤش ده‌وێت
زیاتر له‌وه‌ی خۆر ئاسمانی خۆش ده‌وێت
زیاتر له‌وه‌ی که مانگ ئه‌ستێره‌کانی خۆشده‌وێت
به‌ڵێ خۆشه‌ویسته‌که‌م، زۆر خۆشم ده‌وێیت
به‌ڵام هه‌ست ده‌که‌م هێشتا که‌مه
چونکه من له‌خۆم زیاتر تۆم خۆش ده‌وێت
شیعری چیت دەوێ که تۆ خۆت شیعری
ئاوێنه ی دڵ و سەرچاوەی فکری
من له تۆم ئه وێ تان و پۆی شیعرم
پێ ی بچنم فەرشی ڕه نگینی فکرم
نامه‌ی سایه‌ق به‌رازیلییه‌ک بۆ ده‌نكه‌كه‌ی
ئازیزه‌كه‌م بۆ تووڕه بووی هێوربه‌وه
ڕادێته‌ری گه‌رمی دڵم فێنك كه‌وه
له‌و ڕۆژه‌وه كه تۆ زیز بووی به‌رز بۆوه
حه‌ماوه‌كه‌م، به سه‌هۆڵیش سارد نه‌بۆوه
دیلكۆی عه‌شقم وا سووتاوه پێم چاك نابێ
برۆ بۆ درێژه‌ی بابه‌ت بۆ ته‌واو کردنی هۆنراوه
ئه‌وا کاکی چرچ و لۆچیش هاته ڕیزی گه‌نده‌ڵی
ئاوڕێ نادا ببینێ ته‌رس و ڕیخی پاشه‌ڵی
باوکی ئه‌لمه‌ڕحومی تا مرد هه‌ر به به‌رد هینی ئه‌سڕی
جارێکیش ڕوبعێکی کاغه‌ز ڕووی نه‌کرده باخه‌ڵی
تۆزێ ناوچاوی سپیباوه، ئه‌ویش جێگای تفه
چاوت وه‌ك مۆنیته‌رى فلات گه‌شه
ئیمه‌یڵم بۆ ده‌نێرى پڕه له هه‌ڕه‌شه
كیبۆردێكم، به په‌نجه‌ى تۆ نه‌بێت تایپ ناكه‌م
عاشقێكم، گه‌ر نه‌تبینم ڕیفرێش ناكه‌م
شه‌وان ئه‌وه‌نده بیرت ده‌كه‌م تا پرۆسێسه‌رى خه‌یاڵم جام ده‌بێ
شه‌وان دڵم ده‌بێته فۆڵده‌رێك و پڕ له ئایكۆنى خه‌فه‌ت ده‌بێ
پوره حه‌پێ
ئه‌و ده‌موچاوه‌ت که چرچه، نه‌قسی ڤیتامینییه
ئه‌و مل و شانه‌ت که گێڕه، سه‌به‌ب گۆزه‌ی کانییه
تۆ هه‌تا ئێستاش مه‌کینه‌ی قیمه‌که‌ت هه‌ر هاندله
هه‌موو ده‌رمان و مکیاجت، مێخه‌ک و سمڵ و کله
فه‌قه‌رات و پشتی کۆمت ده‌ردی گسکی ده‌ستییه
ڕاکه تاکو جێگه ماوه، ده‌رچۆ له‌و به‌دبه‌ختییه
کرته له‌سه‌ر درێژه‌ی بابه‌ت بکه بۆ ته‌واو کردنی هۆنراوه
برۆ بێ واٿا بۆ خۆت بگری تازا به خت یاوه‌رت نابيته‌وا
بۆشایی هه‌له‌کانت به په‌شیمانی پر نابێته‌وا
تۆ ئه‌وینێکت سوتان تازه بیرئهکه‌یته‌وا
تاوانه‌کانت گه‌وره‌ن هه‌رگیز پاکنابێته‌وا
بۆ بینینی ته‌واوی بابه‌ت کرته له‌سه‌ر درێژه‌ی بابه‌ت بکه
جم مه‌هێله
کوا مه‌ل به‌ته‌نیا ئه‌فرێ
ته‌نیام مه‌که
کوا ژوان به‌ته‌نیا ئه‌کرێ
زویر مه‌به
شه‌ری په‌پوله‌م پێ ناکرێ
ئه‌وینی من
ڕه‌نگی زستانی پێوه بوو
بۆیه زوومرد !
قژکاڵه‌که‌ی شۆخی ته‌مه‌ن!
تۆ ڕه‌نگی کام وه‌رزی ئه‌شقت لێوه دیار بوو؟؟
چه ند له پاییزی پشت په‌نجه‌ره‌که‌مان ئه‌چیت
به‌ده‌م باوه سه‌ما ئه‌که‌یت
ئه‌ڕژێیته سه‌ر ڕۆحی خاک و
له گه ڵ بلوغی زه‌وینا سه‌رهه‌ڵئه‌ده‌ی !
گوزه‌ر ئه‌که‌م له هه‌رچی تۆی لێوه دیار بێ و
وه‌کوو دارێکی ده‌سکه‌نه‌ی بێ ناونیشان
له شه‌رما ئه‌ڕووتێمه‌وه ،
گوزه‌ر ئه‌که‌م له ڕایه‌خی چنراوی
نێو شێعره‌کانم و
له ته‌نکاوی حه‌زێکی شێت ده‌ربازئه‌بم
ته‌نیا ته‌نه‌که‌ی یادێک و
ڕووت و په‌تی به‌م نیوه‌شه‌وی نه‌فرینه
ئه‌م هه‌واره به‌جێ دێڵم
کافر ئه‌بم
له هه‌رچی ووشه‌ی شیرینه !
ئاخ ئاسمان نه مایمه لۆت
ئه‌توش هه‌ر قسه‌ی بکه لۆ خۆت
بۆ به‌جێت هێشتم به قه‌ستی
چاوه‌رێم ده‌کردی به راستی
هه‌لگورد چاوه‌رێ
گیانه‌كه‌م تۆ بۆمن هه‌ناسه‌ى , تۆ بۆمن گیانى
تامردن له‌یادمى و له‌بیرت ناكه‌م وا به‌ئاسانى
ئه‌و رِۆژهى كه‌تۆم جێهێشت سه‌یرى ئاسمانم كرد
هه‌وریش بۆ دابرِانمان ئه‌یباراند فرمێسكى چاوه‌كانى
زۆرم هه‌وڵدا جێت نه‌هێڵم و هه‌ر له‌لات بمێنمه‌وه
به‌ڵام چى بكه‌م رِێگهیهكم نه‌بینییه‌وه و نه‌متوانى
زۆر به‌دواى رِێگهیىَ گهرِام كه له‌تۆم دوور نه‌كاته‌وه
ئهورِێگهیه بوونى نه‌بوو و نه‌مدۆزییه‌وه و پێم نه‌زانى
هةمووشةوى بةيادى تو مانك دةدوينم
جون بتوانم لةيادت بكةم كةتيكةل بوى بةخوينم
واتيمةكة كةليت دوورم ئيتردلم كوراوة
من دلى خومم لابردوة توم لةجيكايدا داناوة
دڵم ته‌نگه وه‌کو خونچه‌ی ده‌می تؤ
سه‌رم گێژه له گێژی په‌رچه‌می تؤ
دڵ و گیان و ژیانم دا به‌ماچێ
ووتت پێک نایه زؤری منه‌و که‌می تؤ
مام هه‌ژار
ته‌نیا شوێن باغی گشتیه
که وێنه‌مان تیای گرتووه ..
وێنه‌کانم وێنه‌ی دڵت
له دڵما هه‌ڵگرتووه ...
وێنه‌کانی ده‌ست له ملانێش
له ژوورم دا هه‌ڵواسراون ..
گشت به‌یانێی له بڕی چاوت
دانه دانه ماچکراون ...
گـەر دەمـزانــى خــۆشــەویــســتــى وا بــەژانــە قــەت نــەمــدەکــرد
ئــەوەى ســیــعــرى چــاو بــوایـــە چـــاوى خــۆمــم لــێ ون ئــەکــرد
گـەر دەمـزانـى نـامـە نـوسـیـن دەسـت و پـەنـجـەم ئـەشـکـێــنــــى
دەریــای خــەیــال هــەمــووســاتــێ مــاســی رۆحـم ئـەخـنـکـێـنـێ
هـەرگـیـز رازى ئــەم دلــەى خــۆم بــۆ کــاغــەزێ دەرنـــەئــــەبــــری
وەکــو مــەجــنــون بــەشـێـتـانـە یـەخــەم بــۆیــار دەرنــەئـــەبـــــــرى
خــۆم نــادایــە بــەر روبـــارى نــەهــــامـــەتــــى ئـــەویـــنـــــــــــدارى
دلــم نـــاکــرد بــەرێــبــوارى رێــی فــرمــێــســـک و رێـــی دلــــــدارى
بــەلام چـى بـکـەم کـە عـاشـق بـووم ئـەوسا زانـیـم عـەشـق ژانــە
بـۆ هـەنـدێ کـەس زەردەخـەنـەو بـۆ هـەنـدێ کـەس هـەرتــــاوانـــــە
شـــەهـــــاب زەنــــگــــەنـــە
ئه م شه و هم ديسان غه م ها ته لام سوراغى ليت ئه كرت
وتى كه زور وه قته نه مديوه .بوجى توش بو وا ته نياى
وتم وازى لى هينام جيمى هيشتوه
غه ميش هه م كر يا به حالى من
منيش هه م كريام فرميسكم باراند به حالى تو
برۆ درێژه‌ی بابه‌ت بۆ ته‌واو کردنی بابه‌ت
بريار ئه‌ده‌م خۆشه‌ويستيت ئه‌خه‌مه سه‌رچاوانم
ڕۆژگاری ره‌ش به‌رێ ئه‌که‌م وه‌لای ئه‌نێم خه‌مه‌کانم
خۆشه‌ويستيه‌ک تا ئێستا بۆ هيچ که‌ه‌سم ده‌ر نه‌بريوه
نه‌هاورێيه‌تی نه عه‌شق به‌منيانه‌وه نه‌ديوه
سه‌راتا وام ئه‌زانی ته‌نيا خۆشه‌ويستی نيه
بروام نه‌بو واله‌ناکاو دڵم پربێت له‌م شاديه
بڕوام نه‌بو وشه‌کانت،،،،بکه‌ی به‌تیرێک ،،،بۆچاوم
قه‌ت..له‌وخه‌یاڵه‌دا،،،نه‌بوم..له‌ناودڵت،،،ده‌رکه‌ی ناوم
به‌خه‌یاڵی،،، کێدائه‌هات....پڕکه‌ی له‌خه‌م...ئه‌م دڵه
چه‌نده،،،سه‌یره..خۆشه‌ویستیت،،،به‌هارێکه،،،بێ گوڵه
چاوه‌ڕێ،،،بوم...بۆبه‌هارێك...گوڵی ده‌ستی تۆم بۆبێنێ
دڵی،،،شێتم وای ئه‌زانی،،،گوڵی شادی بۆئه‌هێنی
گیانه،،من واک تۆنابم وشه‌ی..عه‌شق...له‌دڵمایه
ئه‌ڵێم،،،هه‌رچی بێوه‌فایه،،،،نابینابێت،،له‌م دنیایه
ئه‌وه‌ی،،،،که‌بۆم،،،،ماوه‌ته‌وه،،،خه‌مه،،ده‌فته‌ره،،،پێنوسێ
له‌شیعرا،،،ناوی تۆنه‌به‌م...پێنوسه‌که‌ش...هیچ
نانوسێ،،،،،
ئه‌ی نامه برۆ بۆلای ئه‌و که‌سه‌ی که دڵم بیری ئه‌کا
ئه‌گه‌ر کاری هه‌بوو له کاری مه‌که
ئه‌گه‌ر نووستبو به هێمنی ماچی بکه
ئه‌گه‌ر تۆی خوێنده‌وه پێی بڵێ
خاوه‌ن نامه تۆی خۆش ئه‌وێت له یادی مه‌که
( بێژه‌رى هه‌واڵ )
كه‌ناڵێكم زۆر پىَ جوانه هه‌میشه ئاماده‌ى گشت هه‌واڵه‌كانى ده‌بم
هةر هه‌موو ئێواره‌یه‌ك ئه‌یبینم و یه‌كێك له‌بینه‌ره په‌رۆشه‌كانى ده‌بم
كاتى هه‌واڵه‌كان دێت چاوه‌كانم له‌سه‌ر شاشه‌كه ئهبىَ و لاناچىَ
فه‌رموو کلیک له‌سه‌ر درێژه‌ی بابه‌ت بکه بۆ ته‌واو کردنی بابه‌ت
دابران
تۆڕۆیشتی هه‌ناسه‌م ڕۆی به‌هاریشم له ده‌ست ده‌رچوو
وه‌کوجــــاران منیش بێ تۆ پێکه‌نینم ناخــــه‌م له ڕوو
که ڕۆیشتی له‌وساوه من له‌گه‌ڵ شیوه‌ن ده‌کـــه‌م یاری
ڕه‌نگم زه‌ردولێو به‌گریان که من ماوم به نـــــــــاچاری
شه‌پۆڵی عه‌شقی تۆ کوانێ ماچـــــی ڕۆژانی لــێو ده‌ریا
خۆشه‌ویستیت سه‌رابێک بوو تێکه‌ل ده‌بوو له‌گه‌ڵ ده‌ریا
درێژه‌ی بابه‌ت کلیک بکه بۆ ته‌واو کردنی هۆنراوه
گله‌یی له رابردو ده‌که‌ی
ده‌لێێ دلت هه‌ستی نه‌بوو
تۆ جارێک نه‌ت ووت ئای لاڤیوو
تا منیش بلێم ئای لاڤیوو تووو
ده‌لێن مه‌ی خه‌م شکێنه
خهمو خه‌فه‌ت له‌ناو ده‌بات
ئه‌ی مۆبایل ده‌بێ چیبێ
نامه‌ی عاشقان بۆ یاکدهبا
بۆ بینی شیعره‌کانی تر کرته له‌سه‌ر درێژه‌ی بابه‌ت بکه
لێت زیز نابم
له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ترپه‌ی دڵم
له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م هه‌نگاوی رۆحم
ده‌مزانی كاروانی گه‌یشتن
به مه‌نزڵگه‌ی تۆ چه‌ند دووره . . . ؟!!
كه پێمگوتی:
کرته له‌سه‌ر درێژه‌ی بابه‌ت بکه بۆ ته‌واوکردنی